به‌غداد: دوو ته‌قینه‌وه" 18 كوژراو و 38 بریندار"ی لێكه‌وته‌وه
سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌خه‌ندا-ی ڕاگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان 18 كوژراو‌و 38 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و به‌وته‌ی ئه‌و، به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێك له برینداره‌كانه‌وه پێده‌چێت ئاماری كوژراوه‌كان به‌رزببنه‌وه.
تەقینەوەکانی به‌یانی ئەمڕۆ لەبازاڕێکی "قەرەباڵغ "لەناوەندی شاری بەغداد لەدوکانەکانی ناوچەی سیناک، ڕوویانداوە ئه‌وه‌ش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، کە لەزاری پۆلیسەوە زانیارییەکانی گواستۆتەوە.
xendan -
