باكوری كوردستان: 11 ئه‌ندامی هه‌ده‌په له پارێزگای مه‌ره‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركران
هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی 11 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌ستگیریانكردن، كه له نێویاندا ئوروچ كول، هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی ئه‌كینئوزوی هه‌ده‌په هه‌یه.
ئه‌ندامه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی هه‌ده‌په، گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌لبستان.
له لایه‌كی تره‌وه به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی دۆخی نائاسایی له 20 شاری توركیا و باكوری كوردستان 94 دامه‌زراوه‌و ڕێكخراو داخران، وه‌زاره‌ته‌كه 26 له‌و ڕێكخراوانه‌ی تۆمه‌تباركردووه، كه كار بۆ كه‌جه‌كه و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، كه له ناویاندا (ئه‌نستیوتی كوردی ئیسته‌نبوڵ)یش هه‌یه.
ئه‌نستیوتی كوردی له شاری ئیسته‌نبۆل، له 18 نیسانی سالی 1992ه‌وه دامه‌زراوه كه یه‌كه‌م ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی بووه كه كاری له‌بواری زمان و كلتور و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه.
xendan -
