نرخی كاره‌بای موەلیده ئه‌هلیه‌كان له پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی 12 دیاریكرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، تێیدا هاتووه نابێت نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای موەلیده ئه‌هلیه‌كان له 11 هه‌زار و 500 دینار زیاتر بێت و هه‌روه‌ها خشته‌ی كاركردنی ئه‌و مۆلیدانه‌ی بۆ مانگی یه‌ك بلاَوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه بۆ مانگی یه‌ك، رۆژانه له كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو، موەلیده‌كان كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌برایه‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌پێی نرخی گازوایل نرخیان داناوه‌و، نرخی كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به(45.5) دینار دیاریكراوه، ئه‌وه‌ش "به‌هۆی گرانبوونی گازوایل له بازاڕه‌كان".
سه‌باره‌ت به‌موەلیده‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، به‌هه‌مان نرخی ناوشارو له‌كۆتایی مانگدا پاره‌كۆده‌كرێته‌وه به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كاره‌بای سلێمانی.
xendan -
