سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه "ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش" پێكده‌هێنن
یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، بزوتنه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بینای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له سلێمانی به‌به‌شداری سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه كۆبونه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیاردراوه ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش پێكبهێندرێت، بۆ دانانی ڕێوشوێنی یه‌كخستنی ئیسلامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ندی.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جهختلهوهكراوهتهوه، كه‌پڕۆژه‌ی ئیسلامیه‌كان ڕێگرتنه له‌تیرۆر و گه‌شه‌دانه به‌ڕه‌وتی میانڕه‌وی له‌كوردستاندا.
سێ لایه‌نه‌كه پرۆژه‌كه‌یان بۆ نزیكبونه‌وه به هه‌نگاوێكی گرنك ده‌زانن" به‌ئاڕاسته‌ی یه‌ك ڕیزی ماڵی كوردستانی و كۆتایی هێنان به‌حاڵه‌تی لێكترازانی سیاسی كه‌هه‌رێمی كوردستانى ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران كردووه‌ته‌وه".
ماوه‌ی چهندمانگێكه، لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كار بۆ نزیكبونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر و یه‌كگرتن و هاوپه‌یمانێتی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌ی هاوبه‌شیان له هه‌رسێ لایه‌ن پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش گهلاَله بكه‌ن و سه‌ركردایه‌تی حزبهكانیانی بڕیاری لێبده‌ن.
پێشتر عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو له سێمانی به‌خه‌ندان-ی وتبوو، هه‌ر لایه‌نێك پرۆژه‌ی خۆی ئاماده‌كردووه، بریاره بیكه‌نه پرۆژه‌یه‌ك و ده‌بێت دوای ئه‌وه كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ر سێ لایه‌ن ڕێك بخرێت.
باسیلهوهشكردبوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه، هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه، بهلاَم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی جیاوازی ماوه ،"ئێمه پێمان وایه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو یه‌كبگرین ئه‌وان ده‌ڵێن با یه‌كسه‌ر یه‌كبگرین".
xendan -
