ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
ساڵى تازه‌ى زایینى 2017، سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى كوردستان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له هه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردانه‌ى ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ردا به‌رگرى له كوردستان ده‌كه‌ن، له پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانى بریندار له‌گه‌ڵ هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆیان، ئینجا له ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵى تازه بۆ كوردسانییان و ته‌واوى گه‌لانى جیهان ساڵى سه‌قامگیرى، ئاشتى، سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى، ساڵى بڕانه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕ و كۆتاییى نه‌هامه‌تییه‌كان بێت.
وێڕاى سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازى و دیپلۆماسییه‌كانى كوردستان، به‌داخه‌وه ساڵێكى دیكه‌مان به‌ڕێ كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه، هێشتاش به‌سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزیدى و مه‌سیحى و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیوادارین ساڵى تازه ساڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه و سه‌ركه‌وتووانه‌ى سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدى ئازاد و ئاوه‌دانى خۆیان بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى خۆمان بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌تیش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ئاسایش و هه‌موو كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له دژواری دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن و به‌رگه‌ى هه‌موو سه‌ختییه‌كانیان گرتووه و ده‌گرن، هیوادارین به هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لایه‌ك و به ته‌بایى و یه‌كڕیزیى هه‌مووان له كوردستان، ساڵى تازه ساڵى چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه و قه‌یرانه‌كان و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى كوردستان بێت.
دووباره هیواى ساڵێكى تازه‌ى خۆش و پشوویه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
باسنيوز
