ڕاپەڕین.. پرسی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن یەكلایی دەبێتەوە
وێڕای بڕیاری شكانی بایكۆت، بەڵام تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بایكۆتی هێشتا خوێندن بەردەوامە و بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانیش دەڵێت بڕیارە ئەو برسە سبەینێ یەكلایی ببێتەوە.
بڕیار عەلی، جێگری لقی راپەڕینی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، وێڕای چەندین كۆبونەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و پەروەردەی سنوورەكە، جگەلە 3 قوتابخانە كە بایكۆتیان شكاندووە، بایكۆت لە قوتابخانەكان بەردەوامە. "
گوتیشی، "بۆ بڕیاری كۆتایی و شكاندنی بایكۆت یان درێژەپێدانی، بڕیارە سبەینێ شەممە 31ی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لەگەڵ مامۆستاكانیان كۆ ببنەوە و شكان و بەردەوامیی بایكۆت بخە دەنگدانەوە و ئەنجامەكەی چی بێت پابەند بن پێیەوە."
bas news -
