له كه‌لار 28 ئارایشتگاى ئافره‌تان سزا ده‌درێن و دووانیان داخران
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه "ساڵى 2016 له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاره‌وه پشكنین بۆ 2 هه‌زار و 945 شوێنكار و جێگا كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 147 شوێنكار و جێگا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه به بڕى 6 ملیۆن و 765 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون و 35 شوێنكارى دیكه‌ش داخراون و 500 شوێنكارى دیكه‌ش له سه‌رپێچی ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
به‌پێى ئاماره‌كه "هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئارایشتگاكانه‌وه سه‌ردانى 247 ئارایشتگا كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 28 ئارایشتگا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه به بڕى یه‌ك ملیۆن و 225 هه‌زار دینار غه‌رامه كراون و 2 ئارایشتگاش داخراون".
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه "له ساڵى 2016 دا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه چالاكى و سه‌ردانى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت به‌ڕێژه‌ى 25% كه‌مى كردووه".
هاوكات "له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 9 ته‌ن و 58 كیلۆگرام خۆراكى خراپ و به‌سه‌رچوودا و له‌ناوبراون".
bas news -
