لە پێنجوێن زۆپای دار ژنێكی سووتاند

لە پێنجوێن زۆپای دار ژنێكی سووتاند
ژنێكی دانیشتووی یەكێك لەگوندەكانی سنووری شارۆچكه‌ى پێنجوێن، بەهۆی بەكارهێنانی زۆپای دارەوە، دوای سووتانی جەستەی، گیانی لەدەست دا.

"لوقمان لەتیف"، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن، تایبەت بە(باسنیوز)ی راگەیاند :" دوای ئەوەی دوێنێ ژنێكی تەمەن 33 ساڵ بە ناوی (ك. ح ) خەڵكی گوندی هەنگەژاڵی سنووری ناحیەی گەرمكی سەر بەقەزای پێنجوێن، لەماڵەكەی خۆیاندا زۆپای داریان هەبووە و بەكاریان هێناوە، لەو كاتەدا، سەرقاڵی خۆشكردنی خەڵوزەكەی بووە، بەڵام بەداخەوە زۆپاكه‌ بووه‌ هۆى سووتانى به‌شێكى زۆر له‌ جه‌سته‌ى".



گوتیشی " لەكاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەكەمان، دەركەوت لە100%ی گیانی سووتا بوو، ئەوەی پێویست بوو لەرووی چارەسەری پزیشكییەوە بۆی ئەنجامدرا، بەڵام دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە".



روونیشیكردەوە، ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە كە بەهۆی ئەو رووداوەوە، ئافره‌ته‌كه‌ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست داوه‌.
bas news -
Top