پشده‌ر..30 هه‌زار مه‌ترى دووجا له مین و ته‌قه‌مه‌نى پاككرایه‌وه
موحسین حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى هێرۆ، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ری ( ٢٩٩٦٠ ) مه‌تر دووجاى زه‌وى له بهمین و ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس چێندرابوو، پاككرایه‌وه و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه ".
گوتیشى: له‌مه‌ودوا ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌توانن بۆ كارى كشتوكاڵیی و ئاژه‌ڵداریى، سوود له زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه له سنووره‌كه‌یان ڕووبه‌رێكى زۆرى دیكه‌ى به مین و ته‌قه‌مه‌نى چێندراو ماوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ئاینده‌دا له رێگه‌ى تیمه‌كانى ده‌زگاى مینى هه‌رێم و كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌و بواره، پاكى بكه‌نه‌وه و به‌هه‌مان شێوه ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
bas news -
