سێ ئافره‌تى كوردى ئێزدى له چنگ داعش ڕزگار ده‌كرێن
فه‌لاح حه‌سه‌ن زه‌یدان، كه له‌سه‌ر پارێزگاى نه‌ینه‌وا كاندید كراوه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكراى كرد :" سێ ئافره‌تى ئێزدى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عه‌شیره‌ت لهێب، سه‌ر به حه‌شدى عه‌شایه‌ری، له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ئازاد كران".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن شێخ مه‌روان زه‌یدان، سه‌ركرده له هێزه‌كانى حه‌شدى عه‌شایه‌ریه‌وه، سێ ئافره‌ته ئازادكراوه‌كه ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
له ساڵى 2014 ڕێگخراوى داعش هێرشی كرده سه‌ر شارى شنگال و به‌پێی ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ى 5000 پیاو و منداڵى شه‌هید كرد، ئه‌مه جگه له بردنى هه‌زاران ئافره‌تى ئێزدی و هه‌ڵاتنى ده‌یان هه‌زارى دیكه له ده‌ستیان.
bas news -
