به‌رپرسێكى ئه‌وقاف زانیارى له‌باره‌ى د. خاوه‌ر ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى ئه‌و پزیشكه ئافره‌ته‌ى كه شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوونى ئه‌هلى له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایی كرد، ده‌نووسێت :" دكتۆرە خاوەر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبون كەلەتەمەنی 41 ساڵیدا دوێنێ شەو لەهەولێر لەكاتی منداڵبوونی خۆیدا كۆچی دوایی كرد، جگە لەوەی پزیشكێكی شارەزا و لێهاتوو بوو، لەسەفەری حەجدا ساڵی 2014 پێكەوە بوین، لەو سەفەرەدا بەردەوام لەخزمەت حاجیە ئافرەتەكاندا بوو".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه :" هەموو ئەركەكانی حەج و عیبادەتی زۆر به جوانى بەجێ دەگەیاند".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له "فه‌یسبووك" ده‌شنووسێت :" بەدرێژایی ئەو مانگەی لە سعودیە بوو، لە هەركات و هەر شوێنێكدا هەر حاجیەكی نەخۆشی ببینیایە بەهانایەوە دەچوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیەندنی وەزارەتی تەندروستێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر خانمە پزیشک و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کەلە ئەکاونتی تایبەتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە، خانمە پزیشک د. خاوەر ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 2016 -12- 30 کۆچی دوایی کردووە.
د. خاوەر یەکێک لە پزیشکە دڵسۆز و خەمخۆر و چالاکەکانی هەولێر و بواری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بووە.
bas news -
