قەرەیلان: هێزەكانمان لە شنگال دەكشێنینەوە
موراد قەرەیلان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە هێزەكانیان لە شنگال دەكشێننەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆی بەردەوام دان.
قەرەیلان بە میدیاكانی نزیك لە پەكەكەی راگەیاندووە، ئەوان یەكێتی كورد وەك ستراتیژ دەبینن، بۆیە دەبێت كورد كێشە نێوخۆییەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكات.
ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان؛ ئاماژەی بەوەش كردووە كە بە فەرمی بە پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگەیاندووە كە هێزەكانیان لە شنگال دەكێشنەوە و نیگەرانی خۆیشی لە بارەی لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیشان داوە.
قەرەیلان گوتیشی "ئێمە و سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئەزموونمان لەو جۆرە كێشانە هەیە، چاوی هەموو جیهان لەسەر ئێمەیە، كێشەكانمان بەشێوازی دیالۆگ چارەسەر دەكەین".
bas news -
