ڕێكخراوى خۆرى ئاڵتوونى له كۆبانێ یه‌كه‌م چالاكى خۆى ئه‌نجام دا
ڕێكخراوى خۆرى ئاڵتوونى له كۆبانێ، له كوردستانى ڕۆژئاوا، له گونده‌كانى خۆرهه‌ڵاتى شارى كۆبانێ، وه‌ك یه‌كه‌م چالاكی خۆى، پێداویستییه‌كانى قوتابخانه‌ى به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا، دابه‌ش كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ڕێكخراوه‌كه، له سنوورى ئه‌و گوندانه‌ى ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتى شارى كۆبانێ، 15 قوتابخانه سوودیان له دابهشكراوهكانیان، وه‌رگرتووه.
ڕێكخراوه‌كه وه‌ك كارێكى خێرخوازى، ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و چه‌ند پێداویستییه‌كى دیكه‌ى به‌سه‌ر قوتابیانى ئه‌و قوتابخانانه‌دا، دابه‌ش كردووه و زیاتر له هه‌زار قوتابی، سوودمه‌ند بوون.
ڕێكخراوه‌كه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌و چالاكیانه‌یان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن قوتابخانه‌كانى دیكه‌ى سنووره‌كه، سوودیان پێبگه‌یه‌نن.
bas news -
