كۆیه.. كه‌سێك له‌كاتى راوكردندا به گولـله‌ى هاورێكه‌ى كوژرا
ئامانج جومعه، لێپرسراوى راگه‌یاندنى شاره‌دێى ته‌قته‌ق به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى گه‌نجێك به ناوى (هـ، م) كه دانیشتوی شاری كۆیه‌یه له‌گه‌ڵ دووهاوڕێی دیكهىی كه دانیشتوی (هه‌ولێر) ن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كات و ڕاوكردن ده‌چنه گوندی گردخه‌به‌ر، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاورێیه‌كى گوللـه‌ى له‌ده‌ست ده‌رچووه و به‌ر ناوبراو كه‌وتووه، ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه".
گوتیشى :" دواى ڕووداوه‌كه، به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه ته‌رمى گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكی دادى كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستى پێكردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه گه‌نجه‌كان خزمى یه‌كترن و تا ده‌ركه‌وتنى هۆكارى روداوه‌كه، پۆلیسى سنووره‌كه دوو كه‌سه‌كه‌ى ڕاگرتووه.
bas news _
