موسڵ... له دووهم رۆژدا هێزەکانی عێراق ڕووبەڕووی بەرگرییەکی زۆر دەبنەوە
بهرپرسێكی هێزی پۆلیسی فیدراڵی کە ڕۆژی پێنجشەممە بەشداری شەڕەکەی کرد، گوتی شەڕوپێکدادانی زۆر لە گەڕەکی فەلەستینی باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەبووە، بەڵام ئەوان لە دوو گەڕەکی تردا پێشڕەوییان کردووە و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراویان پوچەڵ کردۆتەوە.
ئەفسەرێکی تری یەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند هێزەکانی ئەوان لە گەڕەکی ئینستار سەرەڕای شەڕێکی سەخت لەوێ بهڵام پێشڕهویان كردوه.
بهرپرسان دەڵێن هێزەکانی عێراق لە ڕۆژهەڵات و باکوری شارەکە ئەو ناوچانەیان پاک دەکردەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ئازادیان کردبوون بەرلەوەی زیاتر بەرەو ناوجەرگەی شارەکە برۆن. هاوکات لەشکری عێراقی هەوڵ دەدات هێڵی هاتوچۆ بۆ ناو گەڕەکی تەل کەیفی باکوری موسڵ کۆنترۆڵ بکات.
گرتنەوەی موسڵ ڕەنگە ببیتە کۆتایی خەلافەتەکەی داعش، و سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکخراوە هەتا مانگی 4 لە عێراق دەردەکرێن.
له 17ی تشرینی یهكهم ئۆپۆاسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دهستی پێكرد و سهرهڕای رزگاركردنی ناوچهكانی دهوروبهری موسڵ تاكو ئێستا چارهكێكی شارهكهشیان رزگاركردوه.
payamner -
