پۆلیس و ئاسایشی ھەولێر کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
لیوای مافپەروەر "عەبدولخالق تەڵعەت" بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، بۆ میدیاکان گوتی: بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی تازەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاسایشی ھەولێر، پۆلیسی ھاتوچۆ و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، پلانێکی ئەمنی تۆکمەیان داڕشتووە.
لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی کردەوە: قۆناغی یەکەمی پلانەکە لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و شەوی سەری ساڵیش سەرجەم ھێزەکان باری ئەمنیی ئەو شوێنانە دەپارێزن کە ئاھەنگیان تێدا ساز دەکرێت، بە تایبەتی عەنکاوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاماژەشی دا، لە شەوی سەری ساڵدا تیمەکانی پۆلیسی ھەولێر و ئاسایش، بەناو شاردا دەگەڕێن و باری ئەمنیی ناوشار و دەرەوەش بە وردی دەخەنە ژێر کۆنتڕۆڵەوە.
payamner -
