سوپای ئازاد سووریا لەگەڵ گروپه تیرۆریستییەکان ئاگربەست رادەگەیەنێت بەڵام لەگەڵ هێزه کوردییەکان نا
"ئوسامه ئەبوزەید" راوێژکاری یاسایی سوپای ئازاد دەڵێت، ئاگربەستەکه هەموو ناوچەکانی سووریا و هەموو گروپه ئۆپۆزسیۆنەکان دەگرێتەوه، جگه له داعش و یەپەگه.
هەرچەنده تورکیا رایگەیاندووه، ئەم ئاگربەسته ئەو گروپانه ناگرێتەوه که لەلایەن نەتەوه یەکگرتووەکانەوه وەک گروپی تیرۆریستی ناسراون، بەڵام سوپای ئازاد گروپی جەبهەت فەتح ئەلشامی خستۆته لیستی ئاگربەستەوه که لەلایەن نەتەوه یەکگرتووەکانەوه وەک گروپێکی تیرۆریستی ناسراوه، بەڵام یەپەگەی بەدەر کردووه که لیستی تیرۆری هیچ وڵاتێک جگه له تورکیادا نییه.
ئاگربەستی سەراسەریی سووریا که تورکیا و رووسیا لەسەر رێککەوتن، له شەوی رابردووەوه جێبەجێ کراوه، هەر چەند له هەندێک شوێن، بەتایبەت ئیدلیب و حەماه شەڕ هەیه.
payamner -
