گه‌رمیان... هاوڵاتیەک کوژرا

گه‌رمیان... هاوڵاتیەک کوژرا
رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانئێوارەی ئەمڕۆ پینج شەمە لەگوندی ئیسڵاحی سەر بەشاردێی گوڵاڵە هاوڵاتیەکی بە رەگەز عەرەب بەناوی "قاسم جاسم محمد" لەدایکبووی 1971 بەکوژراوی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

رائید عه‌لی جه‌مال وتیشی، بەوتەی کەسوکاری ئەم هاوڵاتیە، دوای ئەوەی لەماڵ دەرچووە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو یەک فیشەکی بەرکەوتوەو گیانی لەدەست داوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و سه‌باره‌ت به‌ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

payamner -
Top