شلک دەبێتە هۆی دابەزینی کێش

شلک دەبێتە هۆی دابەزینی کێش
بەگوێرەی توێژینەوەكان'' شلیك چەند هێندەی لیمۆی ترش و پرتەقاڵ قیتامین C ى تێدایە، بەخواردنی 150 گرام شلیك پێویستی یەك ڕۆژی لەش دابین دەكات، لەهەر 100 گرام 37 كالۆری هەیە كە بۆ كەم كردنەوەی كێش بەسودە.

دوو سەدە پێش ئێستا ڕووەكناسی ناسراو ( كارل فون لینە ) بە خواردنی شلیك نەخۆشی جومگە ئاوسان كە میزهێن بوو چارەسەر كرد، زیاتر لە 300 ماددەی كارتێكەر و سودەمەند بۆ تەندروستی مرۆڤ تا ئێستا لە شلیك دا دۆزراوەتەوە.


لەناو شلیك ئەم ماددانە بوونیان هەیە (ماددە ترشەڵۆكەكان، ئەو مادەیەی بۆن بە میوەكە دەبەخشێ‌، ماددەی ئاسن، لینجاو، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، و چەندین ماددەی دیكە..)، شیرینی شلیك ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و سودەمەندە بۆ سیستەمی هەرس كردن، كە بە بەرگێكی لینج داپۆشراوە كە گەدە پاك دەكاتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێنێت و دژی سكچوونە و سارێژی برینەكان دەكات، پزیشكەكان هۆشداری دەدەن كە بە شلیك ددان بشۆردرێت و پاشان هەمووی بە ئاو پاك بكرێتەوە، پووك بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە كلۆربوونی ددانەكان.

گەڵای شلیك دەرمانی گیایی یە و پێست پاراو دەكات، ئاوی شلیكی تازە لە شەواندا بدرێت لە دەم و چاو تا بەیانی پێوەی بێت بۆ نەهێشتنی زیپكەی دەموچاو بەسودە، بەهێواشی دوو تا سێ‌ جار پلە بە پلە پێی تەڕ بكرێت.

سەرنج بدە، شلیك 5 كاتژمێر دوای لێكردنەوەی لە قەدەكەی بۆن و كاریگەریەكەی كەم دەبێتەوە. شلیكی بچووك ناوەڕۆكەكەی لە شلیكی گەورە چاكترە لەڕووی تەندروستی یەوە.
payamner
Top