كۆیه..به‌تۆمه‌تى ڕاوكردنى باڵنده‌ى كێوى 4 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن
خه‌سره‌و نه‌جمه‌دین، ئه‌فسه‌رى بنكه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ته‌قته‌ق راىگه‌یاند :" له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانمان له گونده‌كانى (كانى له‌یل) و (هۆمه‌رگومبه‌ت) ى سه‌ر به شاره‌دێى ته‌قته‌ق دوو كه‌سمان ده‌ستیگر كرد، كه هه‌ستابوون به ڕاوكردن و كوشتنى ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ى كێوى له جۆرى سوێسكه‌كه".
گوتیشى :" چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش هه‌ر له سنوورى كار‌و چالاكیمان دوو كه‌سى دیكه‌مان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به ڕاوكردنى ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ى كێوى له جۆرى پۆڕ، له ئێستادا هه‌ر چواریان به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و سزادانی دارایی، دراونه‌ته دادگا".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ساڵانه له‌و كاتانه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌وانه‌ى كه باران ده‌بارێت ڕاوكردنى ئه‌و جۆه‌ر باڵندانه و كه‌روێشك ئاسانتره له‌كاته‌كانى دیكه، بۆیه ڕاوچییه‌كان به ده‌رفه‌تى ده‌زانن و ئێمه‌ش به‌مه‌به‌ستى رێگرتن لێیان، مه‌فره‌زه‌ى تایبه‌ت ده‌ر ده‌كه‌ین و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین.
باس‌نیوز
