دووكان.. نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتیەك دەدزرێت

 دووكان.. نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتیەك دەدزرێت
شەوی ڕابردوو لە شارەدێی خەلەكانی سەر بە قەزای دووكان جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دەشكێندرێت و بڕە پارەیەكی زۆری تێدا دەبردرێت و پۆلیسی سنوورەكەش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بەپێی راگەیەنراوێكی هۆبەی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی قەزای دووكان: "شەوی رابردوو لە شارەدێی خەلەكانی سەر بە قەزای دووكان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك كە لەبەردەم ماڵی خۆی رایگرتووە لەلایەن كەسانی نادیارەوە جامەكەی شكێندراوەو بڕی (27) ملیۆن دینار كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە بردوویانە".

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە دوای ئەوەی كە خاوەنی ئۆتۆمبێل و پارەكە بە دزییەكە دەزانێت، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار دەكاتەوە و دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداوەكە پشكنین بۆ شوێنەكە كراوە و لێكۆڵینەوە و هەوڵەكان بۆ ئەنجامدەری ئەو کردەوە دەستی پێكردووە.





باسنیوز
Top