پهكهكه سهردانی مێرمنداڵه ئێزدییه ڕفێندراوهكانی قهدهغه كردووه
(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی، ئهوانهی پەکەکە ڕفاندوونی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییە و بە فێڵیش رازیی کردوون.
قایمقامی شنگال ئاماژهیشی دا، ''چەندین خێزانی ئێزدی هاتوونە لامان و سکاڵایان کردووە کە پەکەکە کچ و کوڕیانی ڕفاندووە، تەنانەت رێگایان نادات کە بچنە سەردانیان.''
قایمقامی شنگال ههروهها دهڵێ، ''خەڵکێکی زۆری ئێزدی کە لێیان دەپرسین بۆ ناگەڕێنەوە شنگال، دەڵێن ترسمان هەیە پەکەکە منداڵەکانمان بڕفێنن.''
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ)یش جهختی كردهوه لهوهی، ''ئەو خێزانانهی منداڵیان لە لایەن پەکەکەوە رفێندراون، دەتوانن لە پۆلیس سکاڵا بکەن و ئەو کاتە پۆلیس دەتوانێ هەوڵی گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان بدات.''
kdp-
