یه‌په‌گه پاشه‌كشه‌ی كرد؛ پەیەدە ئاڵای ئه‌سه‌د به‌رز ده‌كاته‌وه
به چاودێریی حکوومەتی سووریا و بە بودجەی تایبەتی دەزگای هەواڵگرییه‌كه‌ی، دوێنێ چوارشەممە 28ـی کانوونی یەکەمی 2016، رۆژی دووەمی کۆنگرەی ئیدارەی خۆڕێبەریی پەیەدە لە کوردستانی رۆژئاوا، لە شارۆچکەی رمێلان بەڕێوە چوو.
لە کۆنگرەکەدا، ئەندامانی کۆنگرە کە سەر بە پەیەدەن، ناوی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانیان لە ''سیستەمی فیدڕاڵی دیموکراتی بۆ رۆژئاوا و باکووری سووریا'' گۆڕی بۆ ''سیستەمی فیدڕاڵی دیموکراتی بۆ باکووری سووریا.''
دوای کشانەوەی رژێمی بەعسی سووریا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە ناوچەکانی ئەم بەشەی کوردستانی بەسەر سێ ''کانتۆن''ی جزیرێ، عەفرین و کۆبانێ‌دا دابەش کرد.
په‌یه‌ده هه‌رچیی ویستی و داوای لێ كرا له چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كردی. ناوی كوردستانی له خۆی و به‌شه بچووكه‌كه‌ی كوردستان و خۆیشی كرده‌وه، ئاڵای كوردستانی قه‌ده‌غه كرد، چالاكیی سیاسیی حزبه باوه‌ڕجیاوازه‌كان له خۆی و چالاكیی مه‌ده‌نی و دیموكراتی قه‌ده‌غه كردن و، ڕاوه‌دووی نان، گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و تا به سووتاندنی ئه‌ندامانی حزبه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌وانی له نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورددان. ئەم کۆنگرەیەشیان جگە لەوەی ترسی لەناو خەڵک بڵاو کردووەتەوە، هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش داوا دەکەن پیلانی پەیەدە نەچێتە سەر و ده‌بێ سنوورێكی بۆ دابنرێ.
پێوه‌ست به‌م پرسه، (مەرڤان بادینی) چاودێری سیاسی و چالاکوانی سیاسی لە حەسەکە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەوەی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کردوویه‌تی پیلانێکی زۆر مەترسیدارە، چونکە تاکتیک نییە تا چاوپۆشی لێ بکرێت. پەیەدە لە تاکیتکدا دۆڕاندوویەتی، ئەوەشی کراوە سیاسەت نییە، چونکە ئه‌و ناتوانێت بەناوی گەلی ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه بڕیار بدات؛ جا له‌به‌ر ئه‌وه تا دێت گومان لەسەر کۆنگرەکە زیاتر دەبێت و هەموو ئاماژەکانیش وا نیشانی ده‌ده‌ن، خاکی ڕۆژئاوای کوردستان رادەستی ڕژێمی سووریا بکرێتەوە.''
قۆناغی داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان مەترسیدارتر بێت
(مەرڤان بادینی) به نائومێدیی زۆره‌وه گوتی: "هیچ ئومێد و هیوایەک لە ڕۆژئاوای کوردستان نابینرنێت، لەبەر ئەوەی ئەو کۆنگرە لە کاتێکدایە ڕووسیا و وڵاتە زلهێزەکان نایانەوێت لەسەر ئەو بنەمایه‌ی ئێستا لە رۆژئاوا پێی به‌ڕێوه ده‌برێ مامەڵە بکەن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه لە کاتێکدایه كه پەیەدەش بە زه‌بری چەک بووه به ئه‌مری واقع و خۆی سه‌پاندووه، ئینجا ئەوەیشی کراوە زۆر مەترسیدارە، چونکە گومان دەکرێت قۆناغی داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان مەترسیدارتر بێت. ئه‌مه هه‌مووی به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه په‌یه‌ده كردوونی، ئاخر ناکرێت بەهۆی سیاسەتی حزبێکەوە لە ماوەی ساڵێکدا چوار جار ناوی ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕدرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه: ''ددان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا نانێ و ده‌یه‌وێ تاكڕۆیانه بڕیار لە چاره‌نووسی ڕژۆژئاوای کوردستان بدات، بۆچوونی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان وەرناگرێت، به‌ڵكه ئه‌وه‌ی بۆی گرینگه بڕیار و راسپاردەی حکوومەتی سووریایه؛ هیچ چاوەڕوانیێکی باش لە پاش ڕۆژئاوای کوردستان ناکرێت ئەگەر پەیەدە دەست لەو سیاسەتە هەڵنەگرێت.''
نە (روژئاڤایە و نە باکوورى سووریا)یە
(عارف ڕووشدی) چاودێری سیاسی و راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێت: ''عەفرین، کوبانى، سەرەکانى، دێرک، عامودا، گرکێ لەگێ، قامیشلو و هەموو ئەو شار و شارۆچکە و گوندانەى کوردنشینى سنوورى حەسەکە، بەشێکى دانەبڕاوى کوردستانى لکێنراوى دەوڵەتى عەرەبى سووریا‌ن، نە (روژئاڤایە و نە باکوورى سووریا)یە، هیچ لایەنێکى سیاسییش بۆ بەرژەوەندییە بەرتەسکەکانى خۆى ناتوانێت ئەو راستییە مێژوویییە ئاوەژوو بکاتەوە.''
(ڕووشدی) لە پێگه‌ی خۆی له فەیسبووک هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ''(تەڤدەم) بەو هەنگاوەیەوە کە دوێنى لە دووەمین کۆنفرانسی بە ناوى (فیدراڵییەوە) ئاشکراى کردووە، چیتر (وشەى ڕوژئاڤا)ش بە ڕەوا نازانێت و، چەندین ئاماژەى پرسیار لەسەر خۆى دادەنێت. دەبێ بشزانن خەڵکى کوردستان و بەڵگە مێژوویییەکان بڕیاردەرى دەستنیشانکردنى چارەنووسى خاک و ناسنامەى وڵاتەکەیانن نەک هێزیکى سیاسی.''
پاشه‌كشه‌ی یه‌په‌گه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سووریا
(عیماد برهۆ) ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی سیاسیی سووریا و نزیك له (ئەنەکەسە)، ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی رابردوودا بە چاودێریی حکوومەتی سووریا، پەیەدە کۆنگرەیەکی بەست. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو کۆنگرەیه چوونە بەرەیەکە لە دژی پرۆژەکەی (بارزانی)یە کە بریتییە لە دەوڵەتی کوردستان، ئینجا ئەوەیە کە ڕۆژئاوای کوردستان بکرێتە باکووری سووریا؛ هه‌ڵبه‌ته لە کۆنگرە باسی زۆر شت کراوە، بەڵام لەهەمووی مەترسیدارتر کە بەشێک لە سەرکردایەتیی پەیەدە خۆیشی باوەڕی پێی نییە، گۆرینی ناوی ڕۆژئاوایه.''
به باوه‌ڕی(برهۆ)، ئەم گۆڕانكارییه تاکیتکی حکوومەتی سووریایە. ئه‌گینا ڕوونه كه حکوومەت بۆ ڕاکشێشانی هەست و سۆزی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرەتا لەگەڵ پەیەدە رێککەوت تا کانتۆن دروست بکەن، دواتر دەستی شل کردن بۆ ئەوەی بانگشەی فیدرالیەت بکرێت، سەرجەم ئەمانە بۆ ئەوە بوو پەیەدە هەست و سۆزی خەڵک رابكێشێ و لەشکری ناچاری بکاتەوە بۆ ئەوەی گەنجانی ڕۆژاوای کوردستان بچنە ڕیزەکانی یەپەگەوە و، دواتر پارێزگاری دامەزراوە ئەمنییەکانیان پێ بکرێت.''
ئه‌و چالاكه سیاسییه گوتیشی: "دەرئەنجامی ئەو کۆنگرەیە تادێت زیاتر دەردەکەوێت و، یەکێک لەوانە ڕژێمی سووریا بڕیاری داوە لە هەندێک شوێن پەیەدە بکشێنێتەوە و هێزی خۆی لێ جێگیر بکات، ئەوەتا لە شێخ مەقسوود هێزەکانی یەپەگە کشاونەتەوە و پەیەدە ئەوێی چۆڵ کردووە؛ ئێستا لە هەندێک شوێنی حەسەکەش حەشد هێنراوە و جووڵەی پێکراوە. یەکێکی دیکە لە به‌ره‌نجامی بڕیار بڕیاری كۆنگره‌كەیان هه‌ڵكردنی ئاڵای حکوومەتی سووریایه لەسەرجەم دامەزراوەکاندا. ئاخر پەیەدە ئەو هەموو خەڵکە دەباتە بەرەی جەنگ و به‌كوشتیان ده‌دات و گەنجانی ڕۆژئاوا دەبرێن شەڕی ئەو ناوچانەی کە کوردنشین نین، دواتر بە یەک فەرمان پاشەکشەیان پێ دەکەن، ده‌پرسین ئەم یارییە لەپێناوی چی؟.''
هاوكات ڕایگه‌یاند، ''پەیەدە توانای بەرێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستانی نەماوە، لە قامیشلو خەڵک بەزۆر دەبەنە بەرەی جەنگ و لەشکری ناچاریان کردووەتەوە و، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ بردنی گەنجی کورد، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه خەڵکێکی زۆر لە دەست سیاسەتی پەیەدە نیگەرانن. ئێستا له كن خه‌ڵكی رۆژئاوا ڕوونه كه په‌یه‌ده وه‌ك بڕغویك وایه و ڕژێمی (ئه‌سه‌د) چۆنی بوێ وایده‌سوڕێنێ.''
kdp-
