چاودێران: زاخۆ زاگرۆس فەرمانەکان جێبەجێ دەکات.. پەیەدە ڕۆژئاوا ڕادەستی ئەسەد دەکاتەوە
هێزە چەکدارەکانی پەیەدە دەپووکێنەوە
شاره‌زایه‌كی كاروباری رۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، چۆن ئێستا په‌یه‌ده ناوی رۆژئاوای نه‌هێشت و كردی به باكووری سووریا، هەر ئاوایش په‌یه‌ده و هه‌موو ئه‌وهێزه چه‌كدارانه‌ی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستانن ده‌پووكێنه‌وه و ده‌چنه‌وه نێو په‌كه‌كه.
(نووری بریمۆ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا، راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می فیدڕاڵی كه په‌یه‌ده ناوی لێ نابوو له ناوچه‌ی ڕمێلانی رۆژئاوای كوردستان به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 170 ئه‌ندام به‌ڕێوه چوو، تێیدا ناوی رۆژئاوا لابرا و ئێستا ناوی فیدڕالی و ناوی رۆژئاوایش نه‌ماوه، شتێكی دیكه‌یان ناو لێناوه (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوسه‌ر له باكووری سووریا) كانتۆنیش ماون، به‌ڵام وه‌ك ئیداره‌ی خۆجێیی، هەڵبەت رژێمی (ئه‌سه‌د) و ئێران چیی له په‌یه‌ده و په‌كه‌كه بخوازن ئه‌و جێبه‌جێی ده‌كات."
(بریمۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاشکرای دەکات "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانی په‌یه‌ده و رژێمی (ئه‌سه‌د) بە سه‌رپه‌رشتیی رووسیا به‌ڕێوه چووه، رێكکه‌وتن كراوه کە ناوی رۆژئاوا و فیدڕاڵی نه‌ماوه، له‌به‌رانبه‌ر بێده‌نگبوونی توركیا و هاتنه نێو به‌ره‌ی رووسیا و سووریا، په‌یه‌ده به‌ڵێنی به توركیا داوه كورد هیچ ده‌ستكه‌وتی نه‌مێنێ له باكووری سووریا."
دانوستانی ئەسەد لەگەڵ شەبیحەدا دەبێ، نەک ئۆپۆزسیۆن
(بریمۆ) هه‌ر پێوه‌ست به‌و پرسه‌وه زانیاریی زیاتری دا و دەڵێ "گه‌مه‌یه‌ك به په‌یه‌ده ده‌كرێت کە خۆی ئەو ڕۆحیەتی دژایەتیی گەلی کوردی تێدا هەیە، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و رووسیا و سووریا و توركیا دژی كورد بووه.. شه‌ڕی سووریا قۆناغێكی دیكه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت له بری ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت ده‌بێت به كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی، پێموایه له‌بری ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان وه‌ك پێشتر له جنێف به‌ڕێوه بچن، كۆبوونه‌وه له كازاغستان به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مەریكا به‌شدار نین تێیدا، ته‌نیا دۆسته‌كانی رژێم له‌گەڵیدان و رژێمی (ئه‌سه‌د) دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌دا ناكات، به‌ڵكو (به‌شار) دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانەدا ده‌كات كه شه‌بیحه‌ی خۆینی."
کۆبوونەوکەی قامیشلۆ
(جەواد سیامه‌ند) چاودێری سیاسی و شاره‌زا له كاروباری رۆژئاوای كوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی، رێكکه‌وتنێك له‌نێوانی رژێمی سووریا و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانەوە و، به‌پێی رێكکه‌وتنه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتوون، هه‌ركاتێك ده‌سته‌ڵاتی رژێمی (ئه‌سه‌د) گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه، هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه راده‌ستی رژێم ده‌كرێته‌وه.
ئەو شارەزایەی کاروباری ڕۆژئاوای کوردستان گوتی "پاش ئەوەی کە رووسیا جیددی‌تر هاتووەته نێو گوڕه‌پانه‌كه‌وە و سه‌ركه‌وتنیان له حه‌له‌بدا به ده‌ست هێناوه، چه‌ند رۆژێك پێشتر رووسیا و رژێمی (ئه‌سه‌د) و په‌یه‌ده كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له قامیشلۆ ئه‌نجام داوه و تێیدا، به ئاشكرا داوا له په‌یه‌ده كراوه ئاڵای په‌یه‌ده و ناوی رۆژئاوا و هه‌رشتێكی له‌و بابه‌ته هه‌ڵبگیرێت و ره‌وشه‌كه بۆ سه‌رده‌می رژێمی سووریا بگه‌ڕێته‌وه."
نوێنەری جەمیل بایک و کۆبوونەوەی حمێم
(جەواد سیامه‌ند) زانیاریی زیاتری دا و دەڵێ "له دوو رۆژی رابردوویشدا، رووسیا له حمێم كۆبوونه‌وه‌ی به حزبه‌كانی سه‌ربه په‌كه‌كه كردووه و داوای لێكردوون، پێشتر رژێم ناوچه‌كه‌ی راده‌ستی ئێوه كردووه و ده‌بێت ئێستا راده‌ستیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێكه‌وه دانیشن و له‌سه‌ر هه‌ندێ شت رێک‌كه‌ون. رووسیا هه‌موو شتكێكی له‌گه‌ڵ (زاخۆ زاگرۆس) نوێنه‌ری (جه‌میل بایك) و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه یه‌كلا كردووته‌وه."
چارەنووسی هێزه چه‌كدارەکانی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان لەهێر ناوی (یەپەگە، یەپەژە وهد)، پاش ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا و ئێران بووەت بابەتی گەرمی میدیایی و (جه‌واد سیامه‌ند) لەوبارەیەوە دەڵێ "شتێك نیه به ناوی هێزی سه‌ربازیی په‌یه‌ده‌وە، ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا هه‌یه هه‌مووی هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌یه و له‌ژێر ناوی یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه و هه‌رناوێكی دیكه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیان به ناچاری چه‌كدار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌رفراوان بكه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر باس له داهاتووی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه بكه‌ین له رۆژئاوای كوردستان، دوای رێکكه‌وتنی نوێ و راده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵات به رژێمی (ئه‌سه‌د)، ئه‌وا پاشه‌ڕۆژی ئه‌و هێزانه هه‌ر وه‌ك په‌ژاك ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، ئه‌و هێزانه‌ی دوای راپه‌ڕین له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دامه‌زران، شتێك نامێنێ به‌ناوی یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه‌وە و هه‌موویان ده‌چنه‌وه ناو په‌كه‌كه."
kdp-
