فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: بە دووری دەزانم به‌م‌زووانه‌ مووسڵ رزگار بکرێت

  فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: بە دووری دەزانم به‌م‌زووانه‌ مووسڵ رزگار بکرێت

لیفتینانت كۆلۆنێل ستیوارت جێمس، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی كه‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی عیراق ده‌دات، رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی عیراق له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرشێكی نوێ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ مووسڵ ئه‌ویش له‌ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا تێیدا هێزه‌كانی عیراق ده‌چنه‌ ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رباز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له‌ ناو رۆهه‌ڵاتی مووسڵ دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. گوتیشی ئه‌وه‌یش واده‌كات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ی له‌ناو مووسڵن له‌ شوێنی گونجاوی خۆیاندا بن وێڕای زیادبوونی مه‌ترسی كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك مامناوه‌ندییه‌.

هاوكات باسی هاریكاری نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی عیراقی كردوو به‌ دووری زانی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ هێزه‌كانی عیراق بتوانن مووسڵ رزگاربكه‌ن كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابوو.

جێمش گوتیشی ره‌وتی قۆناغی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێت به‌ره‌نگاری داعش و تیرۆریستانی داعش ببنه‌وه‌.
hawler-
Top