خورماتوو.. زیاتر له 400 هاووڵاتى شه‌هید یان بریندار بوون
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو، شه‌هیدبوون و برینداربوونى زیاتر له 400 هاووڵاتى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو و گولـله‌وه له ساڵى 2016 دا، ڕاگه‌یاند.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له تۆمارى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوه‌وه پێماندراوه، ته‌نها له ساڵى 2016 دا 479 هاووڵاتى به شێوازه‌ى جیاجیا له سنوورى خورماتوو شه‌هید یان برینداربوون".
گوتیشی "به‌پێى ئاماره‌كه 13 هاووڵاتى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو و 65 هاووڵاتى دیكه‌ش به گولـله شه‌هید بوون، 52 هاووڵاتیشی به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو و 350 هاووڵاتى دیكه‌ش به‌هۆى گوللـه‌وه برینداربوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ڕووداوه‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌نییان به تیرۆر و هه‌ندێكیشیان به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕوویانداوه، هه‌ندێكیشی به‌هۆى شه‌ڕى نێوان گرووپه چه‌كداریه‌كان و هاووڵاتیانى كوردى شارۆچكه‌كه و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی ڕوویانداوه".
خورماتوو ده‌كه‌وێته باشورى كه‌ركوك /255 كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداد/ دانیشتوانه‌كه‌ى له‌كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمانى شیعه‌و سوننه پێكدێن، پێشتر سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركووك بوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى به‌عسدا ناوه‌ندى كارگێڕیه‌كه‌ى خرایه سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین‌و یه‌كێكه له‌ناوچه‌كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
bas news-
