سۆران.. ئەمساڵ سەدان مۆڵەتی شۆفێری بە ئافرەتان دراوە

سۆران.. ئەمساڵ سەدان مۆڵەتی شۆفێری بە ئافرەتان دراوە


خواستی ئافرەتان لەدەڤەری سۆران، لەسەر دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری زیادی کردووەو لەمساڵدا سەدان ئافرەت، مۆڵەتی شۆفێریان پێدراوە.



ئیحسان چەلەبی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی شاری سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەشێوەیەکی گشتی خواستی ھاووڵاتیانی دەڤەری سۆران، کە سنووری ھەر چوار شارۆچکەکانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، لە خۆدەگرێت، سەر دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری زیادی کردووە، بەتایبەتیش ئافرەتان، لەکاتێکدا ساڵانێک لەمەوبەر زۆر بەکەمی دەبینرا ئافرەتێک شۆفێری بکات، کەچی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی لەچەند ساڵی ڕابردوو ھاتۆتە ئاراوە، شۆفێری ئافرەت بەشێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت".



گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "لەمساڵدا 3 ھەزار و 544 مۆڵەتی شۆفێری بە ھاووڵاتیانی سنوورەکەمان دراوە، لەوانەش 561 ئافرەت بوونە، ھەورەھا ساڵی ڕابردووە 938 ئافرەت مۆڵەتی شۆفێریان پێدراوە، واتە بەشێوەیەکی گشتی لەو ساڵانی دوایدا خواستی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن ئافرەتانەوە زیادی کردووە".
bas news-
Top