له گه‌رمیان زیاتر له 5 هه‌زار منداڵ له‌دایكبوون و ڕه‌گه‌زى مێ زیاتره
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له ساڵى 2016 دا زیاتر له 5 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆر له سنوورى گه‌رمیان ئه‌نجامدراون و زیاتر له 5 هه‌زار منداڵیش له دایكبوون و زیاتر له 400 هاووڵاتیش كۆچی دواییان كردووه.
به‌پێى ئاماره‌كه كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه :" له ساڵى 2016 دا 5 هه‌زار و 217 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراون كه له‌نێویاندا 870 نه‌شته‌رگه‌رى سه‌روو گه‌وره و هه‌زار و 449 نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره و 2 هه‌زار و 584 نه‌شته‌رگه‌رى مامناوه‌ند و 314 نه‌شته‌رگه‌رى بچووك هه‌ن".
هه‌روه‌ها هاتووه :" له‌و ساڵه‌دا 5 هه‌زار و 239 منداڵیش له دایكبوون، كه هه‌زار و 574 منداڵیان به نه‌شته‌رگه‌رى و 3 هه‌زار و 665 منداڵیشیان به سرووشتى له دایكبوون و 25 منداڵ به مردوویی له دایكبوون یان له‌بارچوون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 2 هه‌زار و 429 منداڵیان له ڕه‌گه‌زى نێر و 2 هه‌زار و 810 منداڵیان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات مردنى 433 هاووڵاتى له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا تۆماركراوه".
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه له‌و ساڵه‌دا 118 هه‌زار و 100 نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان و 139 هه‌زار و 278 نه‌خۆشیش سه‌ردانى مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و 44 هه‌زار و 713 نه‌خۆشی دیكه‌ش سه‌ردانى بنكه ته‌ندروستیه‌كانیان كردووه و 2 هه‌زار و 904 پرۆسه‌ى شتنه‌وه‌ى گورچیله‌ش له سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكرد بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامدراون".
هه‌روه‌ها "له كۆى 3 هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى منداڵان دژ به نه‌خۆشی ئیفلیجى له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 94 هه‌زار و 129 منداڵ كوتراون له‌گه‌ڵ 11 هه‌زار و 390 منداڵى ئاواره‌دا و لیژنه‌كانى ته‌ندروستیش ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر 24 ته‌ن و 770 كیلۆگرام خۆراك و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى ئارایشتى نه‌شیاو و خراپ و ماوه به‌سه‌رچوودا".
هاوكات "61 حاڵه‌تى برینداربوون به فیشه‌ك و 120 حاڵه‌تى سووتان و 179 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشك و خشۆكى دیكه تۆماركراون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له 2 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و 4 نه‌خۆشخانه و 12 مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى و 54 بنكه‌ى ته‌ندروستى و 4 سه‌نته‌رى ته‌ندروستى پێكدێت.
bas news-
