كه‌ركووك.. له‌مساڵدا 27 تۆڕى تیرۆریستى ده‌ستگیر ده‌كرێن
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی قه‌زا و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 27 تۆڕى تیرۆریستى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌ركووك ده‌ستگیركراون و هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، هاوكات ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمب و ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆردا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی قه‌زا و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، له ئامارێكدا كه ئه‌مڕۆ 29ى12ى 2016 ، وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :"پۆلیسی قه‌زا و شاره‌دێكانى كه‌ركووك له 1ى1ى2016ـه‌وه تا 28ى 12ى2016، توانیویه‌تى 27 تۆڕى تیرۆریستى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌ركووك ئاشكرا بكات و هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه".
به‌پێى ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا "ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 10 ئۆتۆمبێلی بێ ئه‌وه‌لیات و 25 بۆمبى چێنراو و ژماره‌یه‌كى زۆر ماده‌ى C4 و TNT و 11 ساعیقه‌ى بۆمبی چێنراو و 6 پاترى بۆمبی چێنراو و 50 گوللـه هاوه‌نى 120 ملیم و 30 گوللـه‌ى RBG7 و زیاتر له 2 هه‌زار فیشه‌كى BKC دا".
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "له‌وماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن دادگاى كه‌ركووكه‌وه 69 چه‌كدار و شانه‌ى نووستووى داعش به سزاى 15 ساڵ زیندانى و زیندانى هه‌تاهه‌تایی و له سێداره‌دان سزادراون و 28 تاوانبارى دیكه‌ش به تاوانى جۆراوجۆر سزادراون و 105 كه‌سی دیكه‌ش كه چه‌كدار و شانه‌ى نوستووى داعش بوون، دۆسیه‌كانیان ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون و به‌پێى تاوانه‌كانیان سزاده‌درێن و 57 كه‌سی دیكه‌ش به تاوانى جۆراوجۆر ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون".
bas news-
