هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب له سنوورى گه‌رمیان كوژرا
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی (ئیسڵاح)ـى سەر بە شاره‌دێ گوڵاڵەوە ، هاووڵاتیەکى عەرەب بەناوی (قا. ج. م) لەدایکبووی 1971 بە کوژراوی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلە کەلار".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه بە گوتەی کەسوکاره‌كه‌ى، ئەو هاووڵاتیە دوای ئەوەی لەماڵ دەرچووە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و یەک فیشەکی بەرکەوتوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی لەدەست داوە.
به‌پێی ڕاگهیاندراوهكهى گوته‌بێژه‌كه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسێكه کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
bas news-
