مەبەستی مانەوەی پەکەکە لەشنگال تەنھا بۆ دروستکردنی کێشە ولەباربردنی دەستکەوتەکانە
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، مەبەستی مانەوەی پەکەکە لەشنگال تەنھا بۆ دروستکردنی کێشە ولەباربردنی دەستکەوتەکانە، بەڵام سەرکەوتوونابن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال لیوا ھاشم سیتەیی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: " پەکەکە لەشنگال ھیچ کارێکی نەماوە ولەئێستادا ٦٠ دەوڵەت لەعێراق شەری داعش دەکەن، بەڵام ھەمووی بەپێی رێککەوتن وپرۆتۆکۆڵە ولەخۆڕا نییە وھەمووشوێنانهی ئازادیش دەکرێن بەپێی بەرنامەی تایبەتە وناکرێت ھەر یەکێک لەخۆرا بچیت شوێنێک ئازاد بکات، وەکو ئەوەی پەکەکە لەشنگال دەیکات.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی: پەکەکە پێی وایه ھەر شوێنێک ئازاد بکات پێویستە بۆ ئەوان بێت کە ئەمەش لەھیچ شوێنێکی دنیا نییه، بۆ نموونە، ئهو كاتهی پێشمەرگە چووە کۆبانێ ھاوکاری کردن تاوەکو کۆبانێ ئازادکرا دواتر گەڕانەوە وئەو ناوچانەیان بەجێھێشت.
لیوا ھاشم سیتەیی ڕوونیشی کردەوە: مەبەستی پەکەکە لەچۆڵنەکردنی شنگال بۆ ئەوەیە کە کێشە بۆ ھەرێم وشنگال دروست بکات وئەو دەستکەوتانەی بەدەستیش ھاتوون لەدەستی ھەرێمی کوردستانی دەربێنێت، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە لەوکارەیان سەرکەوتوو نابن، چونکە ھەرێمی کوردستانیش سهروهری خۆی ھەیە و شوێنی بێکارەکان نیە بەئارەزووی خۆیان بێنە ناوچەکان.
ئهوهشی خستهروو: گەر پەکەکە راست دەکەن ھێزێکی بەھێزن ودەتوانن ناوچەکان ئازادبکەن، بۆ ناچنە باکوری کوردستان وناوچەکانی خۆیان ئازاد بکەن، دێنە ھەرێمی کوردستان وکێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکەن
payamner-
