پزیشكێكى كورد له سوید داهێنانى له دڵى ده‌ستكرددا كرد
پزیشكه كورده‌كه ناوى "ئازاد ئیبراهیم نه‌جاڕ"ـه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارى "زاخۆ"یه له سنوورى پارێزگاى دهۆك، چه‌ند ساڵێك له شارى به‌غدا ژیاوه و دواتر له ساڵى 1992، كۆلێژى پزیشكیی له زانكۆى مووسڵ، ته‌واو كردووه.
ئه‌و پزیشكه كورده نزیكه‌ى 11 نموونه‌ى دڵى ده‌ستكردى درووست كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت داهێنانه‌كه‌ى ببێته شۆڕشێك له جیهانى پزیشكیدا.
دكتۆر ئازاد نزیكه‌ى دوو ساڵێك له نه‌خۆشخانه‌ى كیندى له شارى به‌غدا ده‌وامى كردووه، پاشان له ساڵى 1995 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و وڵاتى سوید كۆچیان كردووه، له‌و وڵاته درێژه‌ى دا به بواره‌كه‌ى و گه‌شته ئاستى داهێنان.
پزیشكه كورده‌كه تا ئێستا 11 نموونه‌ى له داهێنانه‌كه‌ى درووست كردووه و له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان تاقی كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ساڵى داهاتوو له جه‌سته‌ى مرۆڤدا تاقی بكاته‌وه.
دكتۆر ئازاد كه یه‌كێكه له كاندیداكان بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ له بوارى پزیشكى، له بنكه پزیشكییه‌كه‌ى خۆى كه ناوى "ڕیل هارت"ـه، له شارى ڤیسترۆس ه سوید، نموونه‌كانى درووست كردووه.
ماوه‌ى زیاتر له 15 ساڵه سه‌رقاڵى ئه‌و داهێنانه‌یه و ئه‌مساڵ داهێنانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.
به‌هۆى داهێنانه‌كه‌ى و ناوبانگیی خۆى و بنكه پزیشكییه‌كه‌یه‌وه، ستیڤان لۆڤین، سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید و وه‌زیره‌كانى سه‌ردانی دگتۆره كورده‌كه‌یان كرد بۆ ده‌ربڕینی سه‌رسوڕمان و ده‌ستخۆشیكردن له داهێنانه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دڵه ده‌ستكرده‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و شانازى به پزیشكه‌كه‌و داهێنانه‌كه‌یه‌وه كرد.
له دیدارێكى تایبه‌ت به كه‌ناڵى كوردستان 24، دكتۆر ئازاد ئیبراهیم، كه له‌دایكبووى ساڵى 1968ـه، باسى له‌وه كرد، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر داهێنانه‌كه‌ى، به‌تایبه‌ت كه له وڵاتێكدایه، پشتیوانى ته‌واوى داهێنه‌ران و داهێنانه‌كانیان ده‌كن.
ئه‌و دكتۆره كورده، گوتیشی :" سیستمى ته‌ندرووستى له كوردستان و عێراق، سیستمێكى خراپه و له بیسته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه پێشكه‌وتنى به‌خۆوه نه‌بینیوه"، ئاماده‌یی خۆیشى ده‌ربڕى بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان و كاركردن له كه‌رتى پزیشكیدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه كوردستان هه‌موو كات له ویژدان و هزریدایه و هیواشى خواست، ڕۆژێك بێت بتوانێت خزمه‌ت به هاووڵاتیانى بكات، گوتیشی :" سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى خوێندووه‌ته‌وه، بڕیاری داوه سه‌ردانى بكات بۆ ده‌ستخۆشى كردن له داهێنانه‌كه‌ى".
دكتۆر ئازاد، كوڕى "د. ئیبراهیم نه‌جار"ـه كه دكتۆراى له زمانى كوردیدا هه‌یه و حه‌وت بڵاوكراوه‌شى هه‌یه، پێشتر كارى پارێزه‌رى كردووه و له ژیاندا ماوه و ته‌مه‌نى 93 ساڵه.
xendan -
