ھاووڵاتیانی کورد نەگەڕاونەتەوە گوڵاڵە

ھاووڵاتیانی کورد نەگەڕاونەتەوە گوڵاڵە
لە دوای ساڵی 2003 ھاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا) بوونەتە قوربانی دەستی ھێرشی گرووپ و رێکخراوە تیرۆریستەکان، ئێستاش دوای دوو ساڵ تێپەربوون بەسەر رزگارکردنی ئەو شارەدێیە لە دەستی چەکدارانی داعش، تەنیا خەڵکی عەرەبی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان و ھاووڵاتیانی کوردیش ھۆکاری نەگەڕانەوەیان دەخەنەروو.

ئەبو سارا ھاووڵاتیەكی کوردی خەڵكی ناحیەی گوڵاڵەیە لەبارەی نەگەرانەوەی خێزانە كوردەكان "خەڵك كاتێك دەگەڕێتەوە پێویستی بە كارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەكانی دیكە ھەیە، كە ئەوانە نەبێت خەڵكی دەگەڕێنەوە ئێرە وەك سەربازگەیەك وایە، ھەروەھا خەڵك لەرووی ئەمنیشەوە ترسیان ھەیە".

فەرھاد قادر پەرلەمانتاری عێراق. لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان"لە ماوەی رابردوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ پلانێكی نەبووە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان، پێویستە حكوومەت لەرووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە ئەو ناوچانە ببوژێنێتەوە".
k24 -
Top