ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت رێكدەكەون

ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت رێكدەكەون
به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتونەتە رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بڕی سوته‌مه‌نی زیاتر بۆ پارێزگای هه‌ولێر ره‌وانه‌ بكات.

، مستەفا تەھا بەڕێوەبەری دابەشكردنی سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتوینەتە ئەنجامێك كە بڕێكی باشی نەوتی سپیمان بۆ بنێرن".

روونیكردەوە: "تا ئێستا بڕی 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی گەیشتوەتە عەمبارەكانمان، بەڵێنیانداوە كە بڕی زیاتر بنێرن، ئێستا پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانە و بەردەوامین لە دابەشكردنی بەسەر ھاووڵاتیان".
k24 -
Top