سەرکردەیەکی کوردستانی باکوور: پەکەکە هەڵەیەکی مێژوویی کرد

 سەرکردەیەکی کوردستانی باکوور: پەکەکە هەڵەیەکی مێژوویی کرد
سەرکردەیەکی کوردستانی باکوور رایدەگەیەنێت، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵەیەکی مێژوویی کرد.

محەمەد ئەمین کارداش، سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- تورکیا (KDP-T) بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، هاووڵاتییانی تورکیا لە دژی پەکەکە بە ئاڵای گەورەی تورکیاوە خۆپیشاندان دەکەن و ”وەک دیارە ئیدی لایەنگرانی پەکەکە یان بێدەنگی ھەڵدەبژێرن یاخود وزە و توانای جارانیان نەماوە".

محەمەد ئەمین کارداش پێیوایە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەرچەندە کورسیی زۆری بە دەستهێنا و ئەو حزبە لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا هۆشداریی دەدا لەوەی ئەگەر دەنگی پێ نەدەن، ئەوا ”شەڕ هەڵدەگیرسێت“، بەڵام ”ھەنگاوی پێویستی نەناوە لە پێناو داواکارییەکانی کورد“ و گەلی کوردستانی باکووریش ”بەجۆرێک لە جۆرەکان“ لە هەڵبژاردنی دووەمەوە هەدەپەی سزا دا.

هەروەک سەرۆکی گشتیی KDP-T رایگەیاندووە، پەکەکە ”بە فەرمی هەوڵی کردەوەی خۆکوژی دا و ھەدەپەش لەدژی ئەمە نەوەستایەوە، ”لە ئاکامدا شارەکان لەجموجۆڵ کەوتن، گەنجەکانیان رەوانەی مەرگ کرد. ئەو شوێنانەیان پێکا کە شوێنی مێژوویی کورد و داب ونەریتی کوردان بوون".











باسنيوز
Top