په‌یه‌ده ناوی 'رۆژئاوا'ی كوردستانی به باكووری سووریا گۆڕی
له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی فیدراڵی كه له شارۆچكه‌ی رمێلانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، پارتی یه‌كێتیی دیموكرات-په‌یه‌ده- ناوی ئیدارهكهیانی له "سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ رۆژئاوا و باكووری سووریا" بۆ "سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ باكووری سووریا" گۆڕی و به فه‌رمی ناوی رۆژئاوای لێ كرایه‌وه كه ئاماژه‌یه‌كه به رۆژئاوای كوردستان.
به‌شدارانی كۆنگره له به‌رده‌وامیی گه‌نگه‌شه‌كردنی ئه‌م پرسه له رۆژی دووه‌مدا، له‌سه‌ر ناونانی ئیداره‌كه‌یان رێككه‌وتن.
(لوقمان ئەحمێ) ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستمی فیدڕاڵی بە کوردستان24 راگەیاندووه، بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارە دراوە و جەختیشی کردەوە، ''بەشێک لە ئەندامانی کورد دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، بەڵام گۆڕینی ناوی سیستمی فیدڕاڵی پەسەند کراوە.''
كۆنگره‌ی ئیداره‌ی په‌یه‌ده رۆژی سێشه‌ممه 27 كانوونی یه‌كه‌م به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر (مه‌نسوور سه‌لووم) و (هه‌دیه یووسف) و 163 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له كانتۆنه‌كانی جزیره، كوبانێ، عه‌فرین و ناوچه‌كانی باكووری سووریا ده‌ستی پێكرد و كۆبوونه‌وه‌كانی دوور له چاوی كامێراكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه ده‌چێت.
kdp-
