وەحید باکۆزی: هێز نهبراوهته شنگال؛ بزووتنهوهی گۆڕان دهیهوێ شهڕ ههڵگیرسێ
(وەحید باکۆزی) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی گوتی، ''هیچ هێزێک بۆ شنگال نەجووڵێندراوە و، ئەوەی کە مێدیای گۆڕان دەیڵێ كه گوایە هێز جووڵێندراوە، ئەوا لەبەر شکستی سیاسیی خۆیانە؛ ههڵبهت بزووتنهوهی گۆڕان هیچ کارتێک نەما بەکاری نەخەن، ئەمجارەیش دیارە دەهۆڵ دەکوتن بۆ ئەوەی رێ بۆ شەڕی ناوخۆ لە نێوان پارتی و پەکەکە خۆش بکەن.''
(وەحید باکۆزی) گوتیشی، ''ئێمە گوتوومانە بوونی پەکەکە لە شنگالدا مەترسییە و ئەمەریکایش رایگەیاندووە کە دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، بەڵام هیچ هێزێک نەجووڵێندراوە و ئەوەی کە بەڵگەی هەیە بابیخاتە ڕوو.''
بهرپرسی لقی شنگال جهختی كردهوه، ''مانەوەی پەکەکە لە شنگالدا وادەکات کە دەستی ئاوەدانکردنەوە نەگات بە ناوچەکە و، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوەکانی خزمەتگوزارییش لەبەر مەترسیی پەکەکە نەیانتوانیوە خۆیان لە شنگال نزیک بکەنەوە، ئەوەش بەهۆی هەڵسوکەوتی پەکەکەیە لە ناوچەکەدا، بۆیە ئێمە دەڵێین با پەکەکە شنگال چۆڵ بکات بۆ ئەوەی دەڤەرەکە ئاوەدان بکرێتەوە.''
kdp-
