"مامۆستا ھەیە لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی کردووە و منداڵەکەشی بۆ خوێندن ھێناوەتە ھەولێر"



گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ھێما بۆ ئەوە دەکات کە چەندین مامۆستا لە سلێمانی خەریکی بایکۆتن، منداڵەکانیشیان ھێناوە لە شاری ھەولێر درێژە بە خوێندن دەدەن.



شۆڕش غەفوری، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا نزیکی ھەزار و 5 سەد بۆ 2 ھەزار قوتابی خەڵکی سلێمانی بۆ درێژەدان بە خوێندن، ڕوویان لە ھەولێر کردووە".


گوتەبێژی پەروەردە، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەندێک لەو منداڵانە، منداڵی مامۆستان، مامۆستاکە خۆی لە سلێمانی بایکۆتی کردوە و منداڵەکەشی ھێناوەتە ھەولێر، ماڵی خزمێکی، یاخود دایکی منداڵەکە خەڵکی ھەولێرە و دایناوە، منداڵەکەی لێرە درێژە بەخوێندن دەدات و باوکیشی لە سلێمانی بایکۆتی کردووە".


گوتیشی: "کێشە لە سلێمانی ئەوەیە کە مامۆستایەکی قوتابخانە ناتوانێ نەچێتە ڕێپێوان و بایکۆت نەکات، چونکە ئابڕووی دەبەن، بۆیە بەشێکیان منداڵەکانیان بۆ ھەولێر ھێناوە".
bas news-
Top