بزانه داهاتی حكوومه‌ت له ناووسینی هاووڵاتییان بۆ چوونه حه‌ج چه‌ند بووه
به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره له شاری هه‌ولێر، راشیگه‌یاندووه، ته‌نها له شاری هه‌ولێر زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیوه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، له به‌رامبه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم و تۆماركردنی ناوی هاووڵاتییان بۆ حه‌ج، بڕی 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره باسی لێوه‌كردووه كه ته‌نها له شاری هه‌ولێر 10 هه‌زار كه‌س و له ته‌واوی كوردستانیش زیاتر له 26 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیوه، داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێم، نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دینار ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا ناونووسین به‌رده‌وامه و بڕیاره رۆژی 4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 پرۆسه‌ی ناونووسین كۆتایی بێت.
به گوێره‌ی لێدوانی كاروان ستونی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره، حكوومه‌تی عێراقیش هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕێك پاره‌ی له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی ناوه‌كان وه‌رگرتووه، كه بڕه‌كه‌ی 30 هه‌زار دیناره.
ساڵانه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و حكوومه‌تی سعوودیه، 3656 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن، ئه‌و ناوانه‌ش پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تۆمارده‌كرێن و دواتریش تیروپشك بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت.
k24 -
