ده‌یانه‌وێت له‌ ناوه‌ندی بریاڕبن

ده‌یانه‌وێت له‌ ناوه‌ندی بریاڕبن
شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی ژنانی ناو حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پەیماننامەی نیشتمانی ژنان كە بەرنامەی ژنانی سەركردەیە لە ناو ھەرێمی و كوردستان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و كێشە ناوخۆییەكان، گفتوگۆی لە سەر كرا و پاشان پێشكەشی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەكرێ بۆ بەشداریكردنی زیاتری ژنان لە ناوەندەكانی بڕیار.

بەشێك لە ژنان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن چیتر با بوونی ژنان لە ناو لایەنەكان تەنیا جەستە نەبێ و فیكر و بۆچوونی ئەوانیش گرینگی پێ بدرێ..

لە ھەر گۆرانکارییەک یان سەرھەڵدانی کێشەیەک لە ھەرێمی کوردستان بۆ پرسە ھەستیارەکان , ژنان لە مەیدان بوون ,رۆڵ و بەشداری ژنان لە چارەسەرکردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ھەریمی کوردستان ھیشتا نیشانەی پرسیاری لەسەرە سەرەرای بوونی ژمارەیەک ژن لە ناو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.

چنار سەعەد کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئاماژە بەوە دەکات کە وا باشترە لەم سەردەمە کارێک بکرێ تەنیا ژن بە شیوە و جەستە ئامادەیی نەبێ بەڵکو لە کاتی بریارەکان ئەرکی پێ بسپێردرێ.
k24 -
Top