ئەمریکا: پەکەکە پێویست ناکات ھیچ رۆلێکیان لە شنگالدا ھەبێت

ئەمریکا: پەکەکە پێویست ناکات ھیچ رۆلێکیان لە شنگالدا ھەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە پەکەکە دەکات شنگال چۆڵ بکات و پێیوایە بووەتە کۆسپ لە بەردەم ئاشتەوایی و گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

مارک تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە ٢٨-١٢-٢٠١٦، لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند "پەکەکە لەلایەن ئەمریکا وەک گروپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە و پێویست ناکات ھیچ رۆڵێکیان لە شنگالدا ھەبێت".

گوتیشی "باوەڕمان وایە بوونی پەکەکە لە شنگال کۆسپێکی گەورەیە لەبەردەم ئاشتەوایی و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئەو کەسانەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە، بۆیە دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکات".

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ھەمو گرووپە چالاکەکانی شنگال کرد ھەوڵەکانیان بۆ بەدیھێنانی ئاشتەوایی سیاسی چڕ بکەنەوە، بەمەبەستی رێگەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و بنیتانانەوەی ژیانی خۆیان
payamner-
Top