پیشانگه‌ى شێوه‌كارى مامۆستایانى هه‌رێم كرایه‌وه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى(28/12/2016)ى زایینى, به ئاماده‌بوونى(د.پشتیوان سادق)وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى هونه‌ر پیشانگاى ساڵانه‌ى مامۆستایانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له هۆڵى میدیاى شارى هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى په‌روه‌رده پیرۆزبایى له مامۆستایانى هونه‌ر و شێوه‌كارى په‌روه‌رده‌كانى (هەولێر, دهۆك، سلێمانى، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان) كرد كه بە (70) تابلۆى ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه بەشدار بوون كه له‌سه‌ر چه‌ندین ستایل و به شێوازى زەیتى و ئاوى و قەڵەمڕەش و کارى سیرامیک كاریان له‌سه‌ر كرابوو.
وەزیرى پەروەردە دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نیگارەکان له‌سه‌ر ده‌فته‌رى یادگارییه‌كان دڵخۆشى به‌م كاره هونه‌ریانه و به‌رده‌وامیدان به چالاكییه هه‌نه‌رییه‌كان له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ربڕى و هیوارى سه‌ركه‌وتنى بۆ خوستن و وه‌ك له وتارى وه‌زیر له نامیلكه‌ى پێشانگه‌كه‌دا هاتبوو;ئه‌ورۆیش لێره كارى هونه‌رى ره‌نگاله‌یى سه‌ر تابلۆى ئه‌و مامۆستایانه ده‌بنین كه پێشه‌نگن له په‌روه‌رده‌كردنێكى دروستى نێو قوتابخانه‌كان.
ساڵانه كه پێشانگایه‌كى تایبه‌ت بۆ قوتابیان و خوێندكاران ده‌كرێته‌وه, ئه‌مساڵ شاهیدى رووداوێكى گه‌وره‌ترین كه ئه‌ویش كردنه‌وه‌ى پیشانگاى هونه‌رى شێوه‌كارى مامۆستایانه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى به زیاتر (70)تابلۆ ئه‌مرۆ لێره كۆمان ده‌كه‌نه‌وه هیوادارم سه‌رجه‌م مامۆستایان گرنگى زیاتر به وانه‌كانى هونه‌ر بده‌ن و قوتابیان وه‌ها گۆش بكه‌ن كه‌ناكرێت هونه‌ر و ژیان له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه, دووباره پیرۆزبایى له‌و مامۆستا به‌رێزانه ده‌كه‌م كه به یه‌كه‌م جار و ئه‌مساڵ به‌شدارى له‌م پیشانگایه ده‌كه‌ن هیوام وایه هه‌رده‌م فلچه‌ى ده‌ستیان ره‌نگین و به‌رده‌وام بێت.
payamner-
