لە ڕێگەی پێشانگایەکەوە هاوکاری بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کۆدەکاتەوە لە سلێمانی

لە ڕێگەی پێشانگایەکەوە هاوکاری بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کۆدەکاتەوە لە سلێمانی


بینایی احمد اسعد ڕێکخەری پڕۆژەی گەڕاندنەوەی هیوا بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی وتی: "پڕۆژەی گەڕاندنەوەی هیوا ، لە 23/12/2016 دەستی پێکردووە ..بۆ ماوەی پانزدە ڕۆژ بە شێوەی گەڕۆک بەردەوام دەبێت

وتیشى ئامانج له‌م چالاكیانه‌مان هۆکاری ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە دوو ئاڕاستەیە ، یەکەم بە کلتور کردنی خوێندنەوە
دووەم ،لە پێناو کۆکردنەوەی داهاتێکدا بۆتووشبوانی شێرپەنجە .

بینایی : داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەم بێن بە دەم هاوکاری کردنی تووشبوانی شێرپەنجەوە ، چونکە بەڕاستی پێویستیانە

بینایی وتیشى :بەڵێ خۆم نەخۆشی پولەکەی ماسیم هەیە ، کە لە تەواوی دنیادا چارەسەری نییە ،و درێژخایەنەهەر ئەمەش بوو وای لێ کردم زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەم بەرامبەر تووشبوانی شێرپەنجە
payamner-
Top