لە ڕێگەی پێشانگایەکەوە هاوکاری بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کۆدەکاتەوە لە سلێمانی
بینایی احمد اسعد ڕێکخەری پڕۆژەی گەڕاندنەوەی هیوا بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی وتی: "پڕۆژەی گەڕاندنەوەی هیوا ، لە 23/12/2016 دەستی پێکردووە ..بۆ ماوەی پانزدە ڕۆژ بە شێوەی گەڕۆک بەردەوام دەبێت
وتیشى ئامانج لهم چالاكیانهمان هۆکاری ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە دوو ئاڕاستەیە ، یەکەم بە کلتور کردنی خوێندنەوە
دووەم ،لە پێناو کۆکردنەوەی داهاتێکدا بۆتووشبوانی شێرپەنجە .
بینایی : داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەم بێن بە دەم هاوکاری کردنی تووشبوانی شێرپەنجەوە ، چونکە بەڕاستی پێویستیانە
بینایی وتیشى :بەڵێ خۆم نەخۆشی پولەکەی ماسیم هەیە ، کە لە تەواوی دنیادا چارەسەری نییە ،و درێژخایەنەهەر ئەمەش بوو وای لێ کردم زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەم بەرامبەر تووشبوانی شێرپەنجە
payamner-
