وه‌زیری په‌روه‌رده: له‌سه‌دا 90-95 ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌سلێمانی كراونه‌ته‌وه
پشتیوان سادق ئه‌مڕۆ به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌سلێمانی دهكرێنهوهوتهنها له‌دوو هه‌فته‌ی رابردودا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی %90 بۆ %95 ی قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه.
وتیشی "له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تریش ده‌رگای زۆربه‌ی زۆربه‌ی كراوه‌ته‌وه، له پهروهندیدام له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌و پارێزگاری سلێمانی، ئومێدمان هه‌یه له‌م چه‌ند رۆژه له‌سه‌دا سه‌د ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی ناڕازیی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی مه‌رجه‌كانی مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كه دوشه‌ممه‌ی رابردوو ئامادهیانكرد.
به‌پێی پڕۆژه‌كه بایكۆت دهشكێندرێـت، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی موچه هه‌موو 30 رۆژ جارێك بێ دواكه‌وتن هه‌روه‌ها پاره‌ی هاندانی مامۆستایان به بڕیارێك بخرێته سه‌ر موچه‌و هیچ مامۆستایه‌كیش سزا نه‌درێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كرد، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان "دڵخۆشییه بۆئه‌وه‌ی منداڵانی سلێمانی بێ به‌ش نه‌بن له خوێندن، چونكه له‌ده‌ستچونی ساڵێكی خوێندن گرفتێگی گه‌وره بۆ هه‌موو كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی ئه‌و سنوره دروستده‌كات".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی 2016-2017ی راگه‌یاند و له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك پڕۆسه‌ی خوێندن ئاساییه، له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی بایكۆتی نزیكه‌ی 50 هه‌زار مامۆستاوه زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له 2500 قوتابخانه له خوێندن بێبه‌شبوون، به‌ڵام به‌شێك له قوتابخانه‌كان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به ده‌وام.
سه‌باره‌ت به پاره‌ی هاندانی مامۆستایان، وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردویانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بڕی 100 بۆ 150 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی ده‌وامیان كردووه‌و بایكۆتیان نه‌كردووه خه‌رجده‌كرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ده‌وامیان نه‌كردووه له 1/12ه‌وه بۆیان حسابده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدرێت بۆ هاتنه‌وه‌یان بۆ ده‌وام.
xendan -
