كاره‌بای سلێمانی شێوازی ئیشپێكردنی ئامێره‌كان بە 20 ئه‌مپێر رونده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئەنجامدانی ئەم كارە لەڕێی دانانی جۆزەی (20) ئەمپێری بۆ هاوبەشێك واتە (ماڵێك)، بەشی پێداویستی ماڵێكی ئاسایی ئەكات و بەپێی نرخی كارەبا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو بڕە كارەبایە بۆ ماڵێك زۆر ئاساییە".
پڕۆژه‌كه له‌رێگه‌ی دانانی جۆزەیەك ده‌بێت، لەناو بۆكسێكی ستاندارد كە توانای مۆركردنی ده‌بێت و رێگەنادات بەدەستكاریكردنی، به‌جۆرێك لەپێش پێوەری ماڵانەوە داده‌نرێت و كارەكە لەڕێی كۆمپانیای تایبەت بەكارەبا ئەنجام دەدرێت بە بوونی فۆرمێكی واژوو كرا‌و لەنێوان خاوەن ماڵا و كۆمپانیاكە و گێڕانەوەی كۆپی ئەو فۆرمە بۆ لیژنەكانی سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، پاشان بەدواداچوونی ئەم كارە لەلایەن لیژنەكانی (سەرپێچی) و چاككردنه‌وه
xendan -
