كه‌مال نوورى: خوێندن له سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش له به‌هار ده‌كرێت
كه‌مال نورى، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاواى سلێمانى، له لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند :" پڕۆسه‌ى خوێندن له شارى سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه و چه‌ند ڕۆژێكه ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌ڕووى قوتابیاندا كراونه‌ته‌وه".
گوتیشى :" وابڕیاره سه‌بینێ هه‌موو قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى چۆنیه‌تى په‌یڕه‌وكردنى خوێندن له قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى گفتوگۆ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى قوتابیان زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌م ساڵى خوێندن نه‌بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت، ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن له شارى سلێمانى په‌كى كهووتبوو، له ڕێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پشووه‌كانه‌وه قه‌ره‌بووى ئه‌و ماوهیهبكرێتهوه, گوتیشی :" وانه‌كانى خوێندن گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، به‌و مانایه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م دوا ده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م له ناوه‌ڕاستى مانگى ئادار ده‌ست پێ ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، له‌لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى، ڕاگه‌یاند:" هه‌رچه‌نده پڕۆسه‌ى خوێندن له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوه‌ى 3 مانگ په‌كى كه‌ووت، به‌ڵام پڕۆسه‌كه له شارى هه‌ولێر ئاساییه و ڕۆژى سێ شه‌ممه (3/1/2017) تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م له‌شارى هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات".
bas news-
