له‌خورماتوو شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
له شارۆچكه‌ى خورماتوو كه ده‌كه‌وێته سنووره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تى ئاڵوگۆڕكردنى ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
محه‌مه‌د قایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتو، ڕای گه‌یاند :" به تۆمه‌تى ئاڵ‌وگۆڕكردن به ماده هۆشهرهكانهوه، له شارۆچكه‌ى خورماتوو شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر كران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى هاوبه‌ش كه له پۆلیسی ناوخۆیی و پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوانه‌كان و هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى خورماتووه‌وه ده‌ستگیر كران.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، شه‌ش ده‌ستگیر كراوه‌كان بریتین له‌م ناوانه:
( س ـ ج ـ خ ) ، ( م ـ ف ـ ع ) ، ( س ـ م ـ ح ) ، ( س ـ س ـ خ ) ، ( م ـ ح ـ ك ) و ( ی ـ س ـ ع ).
bas news-
