شاخەوان عەبدوڵا: پێویستە ھەر چی زووە لایەنەکان دروستکردنی ھێزی شەعبی رەتبکەنەوە

شاخەوان عەبدوڵا: پێویستە ھەر چی زووە لایەنەکان دروستکردنی ھێزی شەعبی رەتبکەنەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، داوامکردووە ھەر چی زووە لایەنە سیاسیەکان کۆببنەوە وتێیدا دروستکردنی ھەر جۆرە ھێزێک لەناوچەکوردستانیەکان قەدەغە بکرێت وچوونی گەنجانیش بۆ ناو ریزی حەشدی شەعبی حەرام بکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند;جێگەی نیگەرانیە حەشدی شەعبی لەسنوری کەرکوک دروست بکرێت ومن خۆم قسەم لەگەل بەرپرسی مەلبەندی یەکێتی کردووە وئەوانیش باسیان لەوەکردووە کە فەرمانێکیان دەرکردووە کە لێپێچینەوەیان لەگەل بکات لەبەر ئەوەی بەرپرسی لیواکە ئەندامی مەلبەندە وھەندێک لەفەرماندەکانیشی ئەندامی ئەوانن ،بەلام ئەمە کافی نیە وپێویستە کۆدەنگیەک ھەبێت ولەدووسێ رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بکرێت وتێدا دروستکرنی ئەوھێزە وھەر ھێزێکی دیکە جگە لەپێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکان رەت بکەنەوە وچوونی گەنجانی کوردیش بۆ ناو حەشد حرام بکرێت .

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، ئەوەی وازیشی نەھێنا دوربخرێنەوە چۆن ئێستا لەلەیلان بۆ داقووق دورخراونەتەوە بۆ سلێمان بەگ دوربخرێنەوە ،بۆیە نابێت جگە لەپێشمەرگە ھیچ ھێزێک ھەبێت،لەبەر ئەوەی ئەزموونمان ھەیە لەمانگی چوار ئەمساڵ ومانگی ١١ی پارسال لەگەل حەشدی شەعبی لەدوزخورماتوو بۆ ئەوەی بەرکەوتە دروست نەبێت جارێکی دیکە ،بۆیە ھەر چی زووە ئەوپرسە معالەجە بکرێت وگەر ھەر نەچوون ئەندامانی دەستگیربکرێن ورێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر .

وتیشی،ئەو ھێزە ناونوسکراوە وھێشتا تەواو نەبووە وچەکیشیان بۆ نەھاتووە ،بەلام گەر چەکیان بۆ بێت پێویستە دەستی بەسەردابگیرێت نەگاتە دەست ئەوان.

بڕیارە لەسنوری کەرکوک ودوزخورماتوو لیوایەک لەھێزی حەشدی شەعبی دروست بکرێت وزۆرینەی چەکدارانی ئەولیوایەش کوردن.
payamner-
Top