هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌و ده‌به‌په‌ی شاری قارس ده‌ستگیركران
ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه كورده له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایه له دژی په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌و تائێستا هه‌زاران كه‌سی له به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ئه‌و دوو پارته كوردییه ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆر سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری قارس، سه‌ڤدا سوباشی‌و یه‌لیز چوپوریان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌و دوای ته‌واوكردنی لێپرسینه‌وه، له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له"رێكخراوی تیرۆریستی(مه‌به‌ست په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه‌یه)و هاوكاریكردن‌و پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌و ئه‌ودوو رێكخراوه، بڕیاری ده‌ستگیركردنیاندرا".
دواتر هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌و ده‌به‌په‌ی شاری قارس ره‌وانه‌ی زیندان كراون.
توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردن‌و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ده‌په‌و به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌و هاوسه‌رۆك‌و به‌رپرس‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
xendan _
